هێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان خرایهخوارهوه

SNN
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکیدا خستنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیای ئاشکرا کرد و دەڵیت “لە تۆڵەی کوژرانی دوو ئەفسەرەکەی سوپای عێراق ئەو کارەیان کردووە”.
هەپەگە دەڵێت: “هێزەکانمان رۆژی 16ی ئاب، کاتژمێر 10 لە ناوچەی چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس لە دژی ژمارەیەک هێلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکیی سوپای تورک کە لە گردی چوارچەلاوە دەگەڕانەوە، چالاکییان ئەنجامدا و گورز لە یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکان وەشێنرا و بە پێی زانیارییەکان، ئەو هێلیکۆپتەرەی گورزی بەرکەوتووە، نەیتوانیوە دوور بکەوێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە”.
دەشڵێت: “هێزەکانمان دوای 10 خولەک لە هێلیکۆپتەرێکی تری جۆری سکۆرسکیاندا کە لەو گردەوە بە نیاز بوو بگەڕێتەوە بارەگای خۆی، ئەو هێلیکۆپتەرەش کە گورزی بەرکەوت، بە ناچاری بەرە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ فڕیوە”.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەپەگە ئەم چالاکییەی بۆ یادکردنەوەی فەرماندە عەگید گارزان و دوو فەرماندەکەی سوپای عێراق ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامی هێرشی تورکیادا کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تیمی ناو فڕۆکەکە هەموویان کوژراون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



