کازمیی دوو بەرپرسی ئەمنیی باڵای لە بەسرە دوورخستەوە

خۆپیشاندەرێکی شاری بەسرە
SNN
بەهۆی بە ئامانج گرتنی چالاکوانە مەدەنییەکانەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووەم بەرپرسی ئەمنیی پارێزگای بەسرەی لە کارەکەی دوور خستەوە.
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند “لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانیی بەسرە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە”.
ئەمە دووەم بەرپرسی ئەمنییە لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە، پێشتریش فەریق رەشید فلەییح فەرماندەی پۆلیسی بەسرە لە کارەکەی دوور خرایەوە و لیوا عەباس ناجی لە شوێنی دانراوە.
ئەم بڕیارانەی کازمی دوای ئەوە دێت کە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە گرژیی و ئاڵۆزیی زۆریان بەخۆوە بینی بەتایبەت دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو تەحسین ئوسامە چالاکوانی مەدەنی کوژرا.
هاوکات ئەمڕۆش دوو چالاکوانی دیکە بە ناوەکانی لودیا ریمۆن و عەباس سوبحی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریان بوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


