
میسی لە یاری بایرن میونخ
SNN Sport
سێ یانەی گەورەی ئەوروپی کە لە لایەن شێخە عەرەبییەکان و چینییەکانەوە کڕدراون، کێبڕکێی یەکتر دەکەن و ئامادەییان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی دەربڕیوە.
پاش کارەساتەکەی بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ کاتێک یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 8-2لە خولی یانە پاڵەوانەکان دۆڕا، میسی بە جددی بیر لە چوون لە یانەی بەرشەلۆنە دەکاتەوەو ئەوەشی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە.
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویانکردووەتەوە، خاوەنی یانەکانی ئینتەرمیلان ، پاریس سانجێرمان و مانچستەرسیتی ئاڵنگاری یەکتر دەکەن بۆ گواستنەوەی میسی.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، یانەی ئینتەرمیلان کە خاوەندارێتی لە لایەن چانگی چینییەوە دەکرێت،دەیەوێت میسی بگوازێتەوەو لە داهاتوودا کاری بۆ دەکات.
هەروەها یانەی مانچستەرسیتی لە رێگەی شێخ مەنسورەوە لەسەر داوای گواردیۆلا ئەویش دەیەوێت میسی بکڕێت،بە قسەی رۆژنامەکانی بەریتانیا ئەم یانەیە ئامادەیی نیشانداوە هەموو داواکارییەکانی میسی جێبەجێ بکات، لەوانەیە کارەکانی میسی بۆ ئەم یانەیە ئاسانتر بێت، چونکە گواردیۆلا پێشتر راهێنەری میسی بووەو تا ئێستاش پەیوەندی لە نێوانیاندا ماوە.
لە لایەکی ترەوە ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان، دەیەوێت لە رێگەی نەیمارەوە کە هاوڕێیەکی نزیکی میسییە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بکڕێت ، بەڵام ئەم یانەی دوایی کێشەی یاری خاوێنی هەیەو رێگەی نادرێت بڕە پارەیەکی زۆر سەرف بکات، بۆیە دەبێت یاریزانی گەورە بفرۆشێت ئینجا بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی یاریزان سەرفبکات.
لە کۆتایدا رۆژنامەکانی ئیتاڵیا دووپاتی دەکەنەوە، کە لە ئێستادا میسی پەیوەندی لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆک و ئەبیدالی بەڕێوەبەر لە خراپترین ئاستدایە، ئەوەش وای لە ئەستێرەکەی ئەرجەنتین کردووە بیر لە چوون بکاتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو بە فەرمی کیکی سیتینی دورخستەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو رۆناڵد کومان لە شوێنەکەی دابنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە 7 مانگی رابردوو پۆستی یانەکەی وەرگرت و نەیتوانی هیچ نازناوێکیش بباتەوە.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



