
دیبالا
SNN Sport
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، مەرجێکی قورسی بۆ یانەکەی داناوە تا گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە لە داهاتووداو داوای مووچەیەکی زۆر دەکات.
رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، دیبالا داوای مووچەیەکی 20 ملیۆن یۆرۆیی لە یانەکەی کردووە بۆ تەنیا یەک وەرز، ئەمەش رێگری لە یۆڤانتۆس دەکات نەتوانێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
دیبالا دووەم زۆرترین مووچە لە ئێستادا لە یانەی یۆڤانتۆس وەردەگرێت،بەڵام ئەم داواکارییەی لە ئێستادا بە نسبەت یانەکەیەوە قورسە،ئەمەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر هەموو یانەکانی ئەوروپاو یانەکەی دروستکردووە.
هەروەها یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بە بڕی 80 بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت و چەند یانەیەکیش ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ بکەن، ئەگەر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتنە رێککەوتن.
دیبالا لەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت،ئەمەش وای لەو یاریزانە کردووە داواکارییەکانی بەرامبەر بە یانەکەی زیاتر بکات و لەسەرووی هەموو شتێکەوە زیادکردنی مووچە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



