وەزارەتی تەندروستی “لە هەر چركەیەكدا ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ هەیە”

وێنەیەکی سلێمانی سەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت هەموو ئەگەرەكانی قەدەغەی هاتووچۆ و لەبەردەم ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگاكان كراوەیەو دەتوانن لە هەرچەیەكدا كە پێویست بكات قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنن.
ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: “تا ئەم خولەكەی قسە بۆ دەكەم هیچ بڕیارێك لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ئارادانییە و هەموو دەستەڵاتێك دراوەتە ژووری ئۆپراسیۆنەكان بۆ بریاردان لەهەرچركەو كاتێكدا بۆ قەدەغەی هاتووچۆ ئەوان دەتوانن هەمووكات بریاڕ لەسەرە ئەوە بدەن ئەگەر پێویست بكات”.
وتیشی “لە ئێستادا دۆخەكە لە ژێر مەترسیدایەو تا دێت حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرجەم شارەكان لە هەڵكشاندایەو حاڵەتەكانی مردنیش زیادی كردووە بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن بۆئەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان ناچار نەبن جارێكی تر قەدەغەی هاتووچۆ رابگەێننەوە”.
بەپێی دواین راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دواین وادەیە بۆ تەواوبوونی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەپێی رێنماییەكانی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ ئەگەر لە كاتی تەواوبوونی وادەی بەینامەكە هیچ برێكی تر دەرنەچوو ئەوا ڕاستەو خۆ كار بەینامەی پێشووتر دەكرێت .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



