بافڵ تاڵەبانی سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت “گرنگی زیاتر بە مەشقی سەربازی لەسەر بنەمای زانستی بدەن”

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئاب، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی سەردانێکی بۆ هێزەکانی حەفتا رایگەیاند: سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین کە سەرباری قەیرانی دارایی لە سەنگەرەکاندان و هەموو لایەک دەپارێزن، هەروەها بە فەرماندەی هێزەکانی حەفتاشی راگەیاند: گرنگی بە مەشقە سەربازییەکان بدەن و لەسەر بنەمای زانستی ھێزەکان رێکبخەنەوە.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاوەری شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی، سەردانی فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی حەفتای کرد و لەلایەن مستەفا چاوڕەش فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و مەحمود سەنگاوی سەرپەرشتیاری ھێزەکانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و عەبدوڵا کانی بەردی لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە فەرماندەو پلەداران پێشوازیکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە وردی باس لە هەنگاوەکانی رێکخستنەوەو و مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگەو پێداويستییە سەربازییەکان کران و تەئکيدکرايەوە لەسەر رۆڵی نيشتيمانی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تيرۆرو پاراستنی سەروەری خاکی هەرێم.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی، سوپاس و ستایشی ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد کەسەرباری قەیرانی دارایی لەسەنگەرەکاندان و ھەرێم و ھەموولایەک دەپارێزن و رایگەیاند ئەرکمانە لەھەموو رووەکانەوە ھێزەکانمان یەکخەینەوە و زیاتر گرنگی بە مەشقی سەربازی بدەن، پێویستیشە لەسەر بنەمای زانستی ھێزەکان رێکبخەنەوەو پەيکەری يەکە سەربازييەکان و مەشقپێکردنی هێزەکانمان، لەسەر بنەمای دسپلین و زانستنی نوێی سەربازی بێت، بۆ بەديهێنانی ئەو ئامانجەش بەرچاوڕوونی و روونکردنەوەی پێویستی دایە ئامادەبووان.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی پێشھات و گۆڕانکارییە سەربازی و ئەمنییەکان بیرووبۆچوونیان لەبارەوەخرایەڕوو بڕیاری پێویست و نیشتمانیان لەبارەوە درا .
ھەر لەمیانی سەردانەکەدا ھاوسەرۆکی یەکێتی کە ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی یاوەرییان دەکرد فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیووانی دوو بەسەرکردەوە لەلایەن لیوا روکن مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی دوو و فەرماندەی یەکەو فەوجەکانی ھێزی پشتیوانی دوو پێشوازیکرا و لەکۆبوونەوەیەکدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی ھێزەکانی پشتیوانیکرد کە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لەپارستنی ھەرێم داواشیکرد وەک ھەمیشە بەردەوام بن لەمەشقکردن و خۆنوێکردنەوە و گەشەپێدانی ھێزەکانیان و راشیسپاردن وەک ھەمیشە پێویستە ھێزەکانی پشتیوانی سەرمەشق بن بۆ پارستنی کوردستان و ھەرێمەکەمان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



