ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى لێبڕینى 21%ى مووچه سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار ده‌كات

پارێزگای-سلێمانی
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ جارى دووه‌م مووچه به لێبڕینى 21% دابه‌شده‌كات ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى ئه‌نجامده‌دات له‌سه‌رى و سكاڵاش تۆمار ده‌كه‌ن.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده له لایه‌ن 11 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه به یاداشتێك ناڕه‌زایى له دژى لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ركراوه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و یاداشته به‌په‌له ئاشكراكراوه و زۆرینه‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن له‌گه‌ڵ یاداشتهكهدان و دواتر واژووى ده‌كه‌ن”.
وتیشى: “هۆكارى ئه‌و یاداشته‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى شوباتى به لێبڕینى 21٪ دابه‌شكرد و ئه‌و كات ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕى و حكومه‌ت رایگه‌یاند: ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگه، به‌ڵام ئێستا دیسانه‌وه مووچه‌ى مانگى سێ به هه‌مان شێوه دابه‌شده‌كرێت و ره‌نگه به‌مشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وامیى هه‌بێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “وه‌كو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێشتر و له ئێستادا كێشه‌ى مووچه‌خۆران به كێشه‌ى خۆمان زانیووه و دژى پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و دواكه‌وتن و هه‌ر جۆره گرفتێكى دیكه‌شین كه رووبه‌ڕووى مووچه‌خۆران ده‌كرێته‌وه، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی دژى بڕیاره‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین و له دادگاى كارگێڕیش سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ين”.
له یاداشته‌كه‌یاندا كه واژووى 11 ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه كراوه، “لێبڕینى مووچه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى نایاساییه و هیچ پاڵپشتییه‌كى نییه و پێشێلى مافى ره‌واى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانه”.
هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامانه دوو داواكارییان خستووه‌ته‌ڕوو كه، “ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجوومه‌نه و تێیدا ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به نایاسایى بناسرێت و داواى رۆڵ و به دهنگهوههاتنى په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م دامه‌رزاوه ده‌ستوریى و فیدراڵییه‌كان بكرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجوومه‌ن دا‌واشیان كردووه، “له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه كه هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵكه سكاڵا له دادگاى تایبه‌تمه‌ند تۆمار بكرێت دژى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و داواى گێڕانه‌وه‌ى مافى مووچه خۆران بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و كاره نه‌كات ئه‌وا وه‌كو ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.

ده‌قى یاداشتى ناڕه‌زایه‌تى به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



