وەزارەتی تەندروستی: هیچ پلانێك بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه پزیشكییه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان نییه

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی
SNN ـ مەودا مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیه‌نێت: تاوکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دامەزراندنی خوێندکارانی بەشه پزیشکییه‌كان و خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە ئارادا نییە.
محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم به SNN ی راگەیاند: “تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دامەزراندنی خوێندکارانی بەشه پزیشکییه‌کان و خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە ئارادانییە له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، هەرکاتێک پێویست بکات ئاوا وەزارەت لیژنەیەکی تایبەت بەو بابه‌تە دورستدەکات و ده‌ست به دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌رچووانه ده‌كات”.
لەبارەی بڕیارەکانی حكومه‌تى عێراق تایبەت بە دامه‌زراندنى به‌شه پزیشكییه‌كان، ئایە حكومه‌تى هه‌رێم پشكى هه‌یه تێیدا، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تا ئێستا من ئاگاداری ئەو بابه‌تە نیم، ئەگەر بابەتێکی واش هەبێت ئەوا لە وەزارەت کاری لەسەر دەکەین، ئەو کات تەواوی زانیارييەکان دەخهینەڕوو”.
قسه‌كانى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه دوێنێ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند: “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوه ئەو دەرچوانە دابمەزرێنێت کە یاسای پلەبەندی خاوەن پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان دەیانگرێتەوە، ده‌ستبه‌كاربوونیان ده‌كه‌وێته دواى په‌سه‌ند كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق”.
هاوكات پێشتر سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیی سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “داوا له حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین خۆبه‌خشه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى دابمه‌زرێنن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانده‌توانى به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا رووبه‌ڕووى كۆرۆنا ببینه‌وه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



