
تەقینەوەی تانکی نەوت فۆتۆ-محەمەد مستەفا
SNN- محەمەد مستەفا
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئاب، لە قەڵادزێ بەهۆی تەقینەوەی تانکیەکی نەوت 2 کەس سوتان، کە باری تەندروستی یەکێک لە سوتاوەکان نا جێگیرە.
عوسمان ئەحمەد بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە SNN ی راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێ بەهۆی گەرماوە تانکیەکی نەوت لە سەربانی ماڵێکدا تەقیوەتەوە بەو هۆیەشەوە 2 کەس سوتاون کە پیشەیان کرێکارە.
وتیشی ” لە کاتی تەقینەوەی ئەو تانکیە نەوتە ئەو دوو کرێکارە لەسەربانی ئەو ماڵەدا سەرقاڵی کاری (ئایزۆگام) کردن بوون و بەهۆی گڕی ئاگری تەقینەوەی تانکیەکە سوتاون”
باسی لەوەشکرد: “یەکێک لە سوتاوەکان باری تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



