وێنه: تێنسزانهكانى یانەی سلێمانى ده‌یانه‌وێت 13هه‌مین نازناوى عێراق به‌ده‌ست بهێنن و به‌گه‌وره‌یی بمێننه‌وه

تێنسزانهكانى یانەی سلێمانى
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دواى زیاتر له پێنج مانگ دابڕان له مه‌شقه‌كانیان، تێنسزانانى یانەی سلێمانى گه‌ڕانه‌وه ناو هۆڵه‌كان و به‌چڕى به‌یانیان و ئێواران ده‌ستیان به مه‌شقه‌كانیان كردووەتەوە، ئەمەش به ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى 13هه‌مین نازناوى عێراق كه تائێستا هیچ یانه‌یه‌ك له عێراق نه‌یتوانیوه ركابه‌رى بكات.
تیپی سه‌رمێزى یانه‌ى سلێمانى پاشاى یاریه‌كه له‌سه‌ر ئاستى عێراق، به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ خولى عێراق كه بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو كێبڕكێكان له كوردستان ده‌ستپێبكات، مه‌شقه‌كانى به‌ئاماده‌بوونى هه‌ر سێ یاریزان حسێن عومه‌ر خاوه‌نى پێنج جار پاڵه‌وانى عێراق ، عومه‌ر محه‌مه‌د و ئه‌نوه‌ر موئه‌یه‌د یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌هۆڵی تایبه‌ت به یانه‌كه ده‌ست پێكرده‌وه.
حسێن عومه‌ر راهێنه‌ر و یاریزانى یانه‌ى سلێمانى لەسەر ئامادەکارییەکان دەڵێت:” له‌دواى هاتنى پەتاى ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئێمه ماوه‌ى پێنج مانگه مه‌شق و راهێنانه‌كانمان زۆر به‌كه‌مى ئه‌نجامداوه ، به‌ڵام دواى باشبوونى ره‌وشی ته‌ندروستى له‌شارى سلێمانى، مه‌شقه‌كانمان چڕتر كردووەته‌وه له به‌یانیان و ئێواران به‌ئاماده‌بوونى هه‌ر سێ یاریزانى تیپه‌كه‌مان عومه‌ر محه‌مه‌د و ئه‌نوه‌ر موئه‌یه‌د و به‌نده”.
وتیشی:” به‌دڵنیاییه‌وه پێكهاته‌كه‌مان زۆر به‌هێزه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان بیربچێت كه پێنج یانه‌ی تر ئه‌مساڵ له ركابه‌رى نازناوهكهدان له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى ببنه نوێنه‌رى عێراق له پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانى عه‌ره‌ب كه بڕیاره له وڵاتى لوبنان له مانگى 11 ئه‌نجام بدرێت، بۆیه به‌ده‌ستهێنانى نازناو ئاسانه، به‌ڵام پارێزگاریكردن لێى زۆر قورسه”.
حسێن ئاماژه به‌وه ده‌دات:” به‌داخه‌وه ئێمه له هۆڵێكدا مه‌شق ده‌كه‌ین كه زۆر گه‌رمه له هه‌ر وڵاتێكى تر‌ى دنیادا بووایه ئێمه له‌و په‌ڕى خزمه‌تكردنى زۆردا ئه‌بووین، هه‌روه‌ها نه‌بوونى مه‌شق و راهێنانیش له پێنج مانگى رابردوو كاریگه‌ریی زۆرى له‌سه‌رمان دروست كردووه”.
له‌لاى خۆیه‌وه عومه‌ر محه‌مه‌د یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى سلێمانى وتی:” له ڕاستیدا پێشبینى ده‌كه‌م ئه‌مساڵ خولى عێراق له‌ساڵانى رابردوو به‌هێزتربێت، به‌ڵام ئه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه نابێت، چونكه ئێمه له ماوه‌ى پێنج ساڵدا سێ‌جار بووین بە پاڵه‌وان و جارێكیش پله‌ى دووه‌ممان به‌ده‌ستهێناوه ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌رێك و خاڵێكى به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر نازناوه‌كه بجه‌نگین، هه‌رچه‌نده ئێمه ماوه‌یه‌كى زۆره به‌هۆى كه‌ره‌نتینه‌وه لهمهشقهكانمان دابڕاین، به‌ڵام ئێستا بههێزێكى زۆره‌وه به‌شداری مه‌شقه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكی‌تر به نازناوى خولى عێراق شاد ببینه‌وه”.
یانه‌ى وه‌رزشی سلێمانى له ساڵى 1956 دامه‌زراوه و تیپی تۆپى سهرمێزهكهشی یه‌كێكه له تیپه گرنگه‌كه‌ى یانه‌كه كه له ساڵى 2003وه خاوه‌نى 12نازناوى خولى نایابى عێراق و چوار پله‌ى دووه‌مى یه‌ك پله‌ى سێیه‌مى، هه‌روه‌ها خاوه‌نى یه‌ك پله‌ى سێیه‌مییه له‌سه‌ر ئاستى یانه پاڵه‌وانه‌كانى عه‌ره‌ب.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



