حكومەت ناتوانێـت هیچ وادەیەك دیاری بكات بۆ دابەشكردنی مووچە

مووچە
SNN- مەودا مستەفا
هاووڵاتییان و چاودێرانی ئابووری رایدەگەێنن كەوا حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت هیچ وادەیەك دیاری بكەن بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران چونكە پارەكە لە دەست خۆیاندا نییە.
نەبیل عەزیز، فەرمانبەری حكومەتەو لەبارەی دۆخی ژیانی و نەبوونی پلانی حكومەت بۆ دابەشكردنی مووچە بە SNNی وت :”بەداوەخەوە بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە تادێت دۆخی ژیانی هاووڵاتییان خراپتر دەبێت و حكومەتی هەرێم ناتوانێت هیچ وادەیەك دیاری بكات بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، چونكە پارەكەی لەدەستخۆی نییە، هەروەها مووچە خۆرانیش باوڕیان بە بەڵێن و وادەی حكومەت نەماوە بۆ دابەش كردنی مووچە لە 30ی رۆژجارێك”.
لای خۆشیەوە زریان عەلی، ئابووریناس پێیوایە حكومەت تا ئەو كاتەی لەگەڵ بەغداد رێكنەكەوێت و سەرچاوەكانی دارایی خۆشی روون نەبێت ناتوانێت هیچ وادەیەك دیاری بكات بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، تاوەكو كاتەی حكومەت چاوی لە دەستی بەغداد بێت و سەرچاوەكانی داهاتی خۆشی ئاوا ناروون بێت دەبێت حكومەت هەر بەو شێوەیەی ئێستا وادەی دابەشكردنی مووچە بە شاراوەیی بمێنێتەوە.
وتیشی :”بۆ دەربازبوون لەو دۆخە داراییەی هەرێمی كوردستان تووشیبووە دوو رێگای لە پێشە رێگای یەكەم رێكەوتنە لەگەڵ بەغداد و رێگای دووەمیش وەگرتنەوە قەرزی كۆمپانیاكانە بۆئەوەی لانی كەم بتوانێت كەلێنێك پڕبكاتەوە”.
حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا تەنها دوو مووچەی داوەو تاوەكو 24ی ئەم مانگەش دەتوانێـت مووچەی مانگی سێ سەرجەم فەرمانەبرانی بدات لە كاتێكدا ئێستا مانگی هەشتەو هەروەها بۆیە متمانە لە نێوان هاووڵاتی و حكومەتیشدا نەماوە، چونكە مانگی رابردوو وتیان ئەو لێبرینە تەنها بۆ یەك مانگەو كەچی راست نەبوو بۆیە متمانە لە نێوان هاووڵاتی و حكومەت وەكو مەلەوانە درۆزنەكەی لێهاتووە كەس باوەری پێ ناكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


