
بایرن میونخ
SNN Sport
لایەنی دووەمی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەبێت و یانەی بایرن میونخ دەگاتە یاری کۆتایی.
لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونخ توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە یانەی لیۆنی فەرەنسی بباتەوەو بۆ یاری کۆتایی خولەکە سەربکەوێت.
لە گێمی یەکەم بایرن میونخ توانی بە دوو گۆڵی یاریزانی ئەڵمانی گنابری لە خولەکەکانی 18 و 33 لە پێشبکەوێت و ئەم گێمە 2-0 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی لیۆن هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیدا و چەند دەرفەتێکی دروستکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لە خولەکی 88 لیڤاندۆڤسکی توانی گۆڵی 15ی خۆی لە خولەکە بکات و لە کۆتایدا یاریەکە 3-0 بە سوودی یانە باڤاریەکە تەواو بوو، توانی بۆ یاری کۆتایی سەربکەوێت و یانەی لیۆنیش ماڵئاوایی کرد.
یاری کۆتایی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 23/8/2020 لە وڵاتی پۆرتوگال لە نێوان بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان ئەنجام دەدرێت.
یانەی بایرن میونخ دووەم یانەیە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکان 42 گۆڵ لە یەک وەرز بکات، دوای یانەی بەرشەلۆنە کە لە وەرزەکانی 1999/2000 کە توانی 45 گۆڵ تۆمار بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


