میدیای فهرمى كۆمهڵ بۆ ئهندامێكى سهركردایهتى پارتى: بیرتانچووه تا 2014 حزبهكهتان له لیستى تیرۆرى ئهمریكادا بوو

لۆگۆى كۆمهڵى ئیسلامى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ پێنجشهممه میدیاى فهرمى كۆمهڵى ئیسلامى كوردستان به فهرمى وهڵامى بڵند ئیسماعیل، ئهندامى سهركردایهتى پارتى دیموكراتى كوردستانى دایهوه و رایگهیاند: پارتى پشكى گهورهى له گەندەڵی و خانەنشینی نایاسایی هەیە، ئاماژهى بهوهشكرد: ناكرێت تۆمهتى تیرۆر بخهنه پاڵ كۆمهڵ، چونكه تا ساڵى 2014 حزبهكهتان له لیستى تیرۆرى ئهمریكادا بوو.
میدیای کۆمەڵی ئیسلامی لە بەشێكی راپۆرتێکدا لە وەڵامی بڵند ئیسماعیل، ئهندامى سهركردایهتى پارتى دیموكراتى كوردستانى داوهتهوه كه تێیدا هاتووه، “پارتی دیموكرات كە ئێستا تەواوی كایەكانی حكومەتی كۆنتڕۆڵكردووە پشكی گەورەی لەم ژمارەی گەندەڵی و خانەنشینی نایاسایی هەیە، كەچی ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە بە ناوی “بڵند” لە یەكێك لە دامەزراوە میدیاییە هەواڵگرییەكانەوە كۆمەڵی ئیسلامی بەوە تۆمەتبار دەكات خاوەنی سەدان لیوا و عەمید و عەقیدە و بە نایاسایی خانەنشین كراون، بێ ئەوەی رۆژێك پێشمەرگە بووبن و كوردستانیان پاراستبێت”.
له وهڵامدانهوهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، “پێدەچێت ئەو بەرپرسەی پارتی ئەو كاتەی پێشمەرگەكانی كۆمەڵ لەژێر ناوی بزووتنەوەی ئیسلامیدا خەباتی چەكدارییان دژی حكومەتی بەعس دەكرد، لە ئاشبەتاڵدا و لەئۆردوگاكانی كەرەج و شوێنەكانی دیکە بووبێت، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە نەزانێت كۆمەڵ خەباتی چەكداری و پێشمەرگەی دێرینی هەیە و لەو پێناوەشدا سەدان كادر و پێشمەرگەی شەهید بووە”.
دهقى وهڵامدانهوهكه
میدیای کۆمەڵی ئیسلامی لە بەشێكی راپۆرتێکدا لە وەڵامی بڵند ئیسماعیل دەڵێت: پارتی دیموكرات كە ئێستا تەواوی كایەكانی حكومەتی كۆنتڕۆڵكردووە پشكی گەورەی لەم ژمارەی گەندەڵی و خانەنشینی نایاسایی هەیە، كەچی ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە بە ناوی “بڵند” لە یەكێك لە دامەزراوە میدیاییە هەواڵگرییەكانەوە كۆمەڵی ئیسلامی بەوە تۆمەتبار دەكات خاوەنی سەدان لیوا و عەمید و عەقیدە و بە نایاسایی خانەنشین كراون، بێ ئەوەی رۆژێك پێشمەرگە بووبن و كوردستانیان پاراستبێت.
پێدەچێت ئەو بەرپرسەی پارتی ئەو كاتەی پێشمەرگەكانی كۆمەڵ لە ژێر ناوی بزوتنەوەی ئیسلامیدا خەباتی چەكدارییان دژی حكومەتی بەعس دەكرد، لە ئاشبەتاڵدا و لەئۆردوگاكانی كەرەج و شوێنەكانی دیکە بووبێت، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە نەزانێت كۆمەڵ خەباتی چەكداری و پێشمەرگەی دێرینی هەیە و لەو پێناوەشدا سەدان كادر و پێشمەرگەی شەهید بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵی ئیسلامی نەیشاردوەتەوە كە ژمارەیەكی كەمی پێشمەرگە دێریینەكانی كە لە پەنجەكانی دەست تێناپەڕن بە شێوەیەكی یاسایی خانەنشین كراون و تەواوی مەرجە یاساییەكانیان تێدابووە.
بڵند ئیسماعیل دەكرێت كەم ئەزموونییەكەی وای لێكردبێت لە میدیایەكی سەر بە باڵی هەواڵگری حزبەكەیەوە كۆمەڵ بە دۆسیەی تیرۆرەوە ببەستێتەوە، بەڵام بیری چووە حیزبەكەی تا ساڵی 2014 بە فەڕمی لە لیستی تیرۆری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بووە.
جگەلەوە حزبەكەی بەرپرسیارە لە كوشتن و رفاندنی چەندین كەسی دیار و رۆژنامەنووس، كە سەرجەمیان بەپێی هەموو پێوەرەكان كردەوەی تیرۆرستی بوون و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەنجامدەرانیان نەدۆزراونەتەوە.
ململانێ سەختەكانی ناو باڵە جیاوازەكانی پارتی وایكردووە زۆرجار دۆسیەی تیرۆر بۆ كەسایەتی و ئەو حزبانەی كە هاوئاوازی پارتی نین دروستبكرێت، یان كەسایەتییە ئاینییەكان لە رووداوی گوماناوییدا و لە ناو جەرگەی شاری هەولێر تیرۆر بكرێن.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2016 بە بۆمبێكی دەستی هێرشكرایە سەر كەناڵی رووداوی سەر بە باڵێكی پارتی، كەچی باڵە هەواڵگیرییەكەی ئەو حزبە دوو كادری كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەو هێرشە بێ تاوان بۆ ماوەی شەش مانگ دەستگیر كرد، ئامانجەكەشی تەنیا تێكدانی كەشی ئەو گفتوگۆیانە بوو، كە كابینەی پێشوو لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەستی پێكردبوو.
سەرەڕای دروستكردنی چەندین سیناریۆی جیاواز، بەڵام دواجار ناچار بوون كادرەكانی كۆمەڵ ئازاد بكەن و خودی بەرپرسانی پارتیش ژێر بە ژێر دانیان بە بێ تاوانی ئە وكادرانەدا ناو بابەتەكەیان بە سیناریۆ وەسفكرد.
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەردەوام خاوەنی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی بووە، هەمیشە لە بەرەی گەل و دژی هەر ستەم و دزی و گەندەڵییەك بووە، ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەرەڕای ئەو لێشاوە تەزویرەی كە ئەنجامدرا دەری خست كۆمەڵ چۆن لە ناو جەماوەری كوردستاندا جێگەی بووەتەوە هەر ئەوەشە وایكردووە باڵە هەواڵگرییەكەی پارتی بەردەوام دژی دەوەستێتەوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش



