هاووڵاتیيان ناڕازین: به هه‌موو ئۆپۆزسیۆنى هه‌رێم 10 هه‌زار كه‌سیان پێ كۆناكرێته‌وه

خۆپیشاندانى هاووڵاتییان له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: Anadolu Agency / Getty Image
SNN – مەودا مستەفا
به‌شێك له هاووڵاتییانى هه‌ولێر نیگه‌رانن له رۆڵ و ئه‌داى ئۆپۆزسیۆن له قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستاندا و پێيانوایه “نه‌یانتوانیووه رۆڵى خۆیان ببینن”، په‌رله‌مانتارى یه‌كێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش ده‌ڵێت: “ناكرێت هه‌موومان به یه‌ك چاو سه‌یر بكرێین”.
له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان سێ حزبى سه‌ره‌كى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، كه بریتین له: یه‌كگرتووى ئیسلامى، كۆمه‌ڵى ئیسلامى و نه‌وه‌ى نوێ و كۆيى كورسییه‌كانیان بریتیه له 17 كورسى.
ئەیوب ڕەمەزان، هاووڵاتییه و پێشتر ئەندامی یه‌كێك له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بووه، له‌باره‌ى رۆڵى ئۆپۆزسیۆن له‌م دۆخه‌ى ئێستادا به SNNى راگه‌یاند: “ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان زۆر لاوازه، بەجۆرێك ئێستا هەریەكەیان هەوڵی سڕینەوەی ئەویتر دەدەن، حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان ستراتیژیان بەجۆرێك لاوازە نەیانتوانیووە جگە لە خەڵكە ناڕازییەكە كەسیتر لە حیزبەكانی دەسەڵات ببەنەوە و ببنە هیوای هەموو خەڵك”.
وتیشی: “ئەوەی ئێستا لە هەرێم دەكرێت بەناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بەشێكە لە گەمەی سیاسی و كوشتنی دەنگی ناڕازی و جوانكردنی رووی دەسەڵات، چونكە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان ناتوانن هیچی گەورە بكەن، تاكە كارتی ئەوان جوڵاندنی شەقامە كە ئەویش بەسەرچووە و بەهەموو حیزبەكان 10 هەزار كەسیان بۆ كۆناكرێتەوە، بۆیه ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به شكستهێنانى ئۆپۆزسیۆن هه‌ژمار بكرێت”.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كاتێك ئەوان ناتوانن خۆپیشاندانی گه‌وره و چارەنووسساز بكەن، ئەو وردە گردبوونەوانە تەنیا دەسەڵاتیان پێ جوان دەبێت و تەواو، چونكە مانایەكی دیموكراسی ئەداتە پاڵ دەسەڵات و ئه‌وه نیشانى ده‌ره‌وه ده‌دات كه گردبوونه‌وه له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌سه‌ڵات رێگه‌ى پێده‌دات و كێشه‌ى له‌گه‌ڵى نییه”.
هلز ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه و حزبه‌كه‌ى خاوه‌نى پێنج كورسییه له په‌رله‌مانى كوردستان و ئۆپۆزسیۆنه، له‌باره‌ى رۆڵى خۆیان و ناڕازیبوونى هاووڵاتییان له شێوازى كارهكانیا ده‌ڵێت: “راستە لەوانەیه خەڵكی هەموو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بە یەك چاو سەیر بكەن، به‌ڵام ئه‌وه كارێكى دروستنییه، چونكه هه‌ر لایه‌نه و به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى رۆڵده‌گێڕێت و ده‌توانێت كاریگه‌رى هه‌بێت”.
له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان به قه‌یرانى قوڵى سیاسى و دارایدا تێده‌په‌ڕێت، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت مووچه دابه‌شبكات له‌كاتى خۆیدا، ماوه‌ى دوو مانگیشه 21٪ى مووچه بڕدراوه، له ئێستاشدا باسى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى سێ مانگ ده‌كرێت، هاوكات به‌هۆى ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌رێم رووبه‌ڕووى قه‌یرانى سیاسى بووه‌ته‌وه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



