بریندارێکی خۆپیشاندانەکەی زاخۆ: ئەوەندەی خەممە دەستگیربکرێم ئەوەندە ئازاری جەستەمم بیر نییە

خۆپیشاندانەکانی زاخۆ
SNN- مەودا مستەفا
شەوی رابردوو لە سنووری ئیبراهیم خەلیل هاووڵاتییان و شۆفێران خۆپیشاندانیان دژ بە هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری توركیا ئەنجامدا، هێزە ئەمنییەکان بە تەقە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و 24 کەسیان کردە قوربانی.
محەمەد عەلی گەنجێكی تەمەن 28 ساڵی زاخۆییە و دەرچووی بەشی كارگێڕی كارە، ماوەی 3 ساڵە خوێندنی تەواو كردووە كەچی هێشتا دانەمەزراوە و بەهۆی خراپی دۆخی ژیانی بەشداری دەكات لە خۆپیشاندانەكە بە ئومێدی گۆڕانكاری و دەستكەوتنی ئیش، بەڵام بۆ ئەو دەبێتە شەوێكی ناخۆش.
لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا محەمەد بە گولـلەی هێزە ئەمنییەكان بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت .
محەمەد دوای تیماركردنی برینەكەی دێتەوە ماڵەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە كە ئاخۆ دوای چاكبوونەوەی دەستگیردەكرێتەوە یاخود نا، ئەو دەڵێت “لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر چاوەڕێی هاتنی هێزە ئەمنییەكان دەكەم کە بێن و دەستگیرم بكەن، بۆیە ئەوەندەی لە خەمی دەستگیركردنمدام، ئەوەندە بیرم لای ئازاری جەستەم نییە”.
شەوی رابردوو هاووڵاتییان و شۆفێرانی زاخۆ، دژ بەهاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری توركی بۆ سنووری هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هەروەها بەشێكی تری خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە بۆردوومانەكانی توركیا لە سنوورەكە و شەهیدبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ دەربڕی.
بەشێكی تریش بەشداریی گەنجان بوو بەهۆی بێكاریی و دانەمەزراندنیانەوە رژانە سەر شەقامەکان.
بەپێی دوایین زانیاری كە دەست SNN كەوتووە، لە خۆپیشاندانەكەی ئەمشەوی زاخۆ 3 هاووڵاتی شەهیدبوون و 21 كەسیش برینداربوون و زیاتر لە 50 كەسیش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون و تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



