
میسی
SNN Sport
ئەمڕۆ میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە، شوێنی پشووەکەی جێهێشتووەو لەگەڵ کومانی راهێنەری نوێی یانەکە کۆبووەتەوە.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی نزیک لە بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە بە کومانی راهێنەری راگەیاندووە، لە ئێستادا خۆی زیاتر لە دەرەوەی یانەکە دەبینێتەوە تا مانەوە لە بەرشەلۆنە.
پێگەی EL PAIS:ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی گرێبەستی تا ساڵی 2021 لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیەو نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، ئەستەمە بتوانێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە و ئەمە یەکێکە لە بەربەستەکانی چوونی ئەو یاریزانە.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە دەڵێت:” میسی بەربەستەکانی چوون لە یانەکە دەزانێت، ئەستەمە یانەیەک 50 ملیۆن یۆرۆی لە ساڵێکدا وەکو مووچە پێبدات، کە لەم قەیرانی ئێستادا هەموو یانەکانی ئەوروپای بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێکەوتووە”.
لە کۆتایدا نوسیویەتی” میسی ئەم وەرزە درێژە بە یاریکردن دەدات تا کۆتایی گرێبەستەکەی، کە لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بە ئازاد و بێ بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت”.
بە پێی راپۆرتی پێشووی رۆژنامەکان، نزیکترین یانە لە میسییەوە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزییە، بەڵام چەند یانەیەکی تریش چاودێری دەکەن، کە دیارترینیان ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمانە.
دەنگۆی چوونی میسی لە بەرشەلۆنە دوای شکستە قورسەکەیان بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ دێت لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان،کاتێک 8-2 دۆڕان.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



