
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردووش خوێندكارە یەكەمەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە خوێندنگاكانی هەڵەبجەن، بەڵام تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بینای تایبەت بەخۆی نییە و 36 خوێندنگا پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە و چوار خوێندنگاش مەترسی رووخانیان لەسەرە.
سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ساڵانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە قۆناغە جیاوازەكاندا خوێندكارەكانمان ئاستی زۆر باش بەدەستدەهێنن لەسەر ئاستی خوێندنگاكانی هەرێم و چەند ساڵێكیش پلەی یەكەمی سەر ئاستی هەرێممان بەدەست هێناوە، بەڵام بەداخەوە نەتواندراوە لە ئاست پێداویستییەكانی ئێمە خزمەت بە كەرتی پەروەردە بكرێت بە تایبەت لە ڕووی كەمی بینای خوێندنگا لە ناوەندی هەڵەبجە و ناحییەكانی دەوروبەری، چونكە لە ئێستادا لەناو سەنتەری هەڵەبجە و ناحییەی خورماڵ پێویستیمان بە دروستكردنی بینای نوێ هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تاكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەین كە بینای تایبەت بەخۆمانمان نییە و لە بینای قوتابخانەیەك دەوام دەكەین كە هەریەكە لە (مام جەلال) و (پۆل بیمەر) وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریكا وەك دیاری پێشكەش بە كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجەیانكرد، لەكاتێكدا ئێمە لە ئێستادا 32 هەزار خوێندكارمان هەیە تەنها 147 قوتابیخانە و خوێندنگا و باخچەی ساوایانمان هەیە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: كاتی ئەوە هاتووە حكومەتی هەرێم لایەک لە كەرتی پەروەردە لە هەڵەبجە بكاتەوە، چونكە لە ئێستادا 36 بینای خوێندنگا لە سنوورەكەدا پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، هاوكات چوار خوێندنگامان مەترسی رووخانیان لەسەرە، بۆیە زۆر گرنگە پێش دەستپێكردنەوە بە ساڵی نوێی خوێندن خەمێكی كەرتی پەروەردە بخورێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



