زیاتر له 88 هه‌زار پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له سلێمانى دانراوه

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایدهگهنێت: “له شارى سلێمانى 27 گه‌ڕه‌ك پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه و 29 هه‌زار بۆردی کارەبا دانراوه”.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “له سنوورى شارى سلێمانى زیاتر لە 88 هەزار و 500 پێوەر دانراوە له‌گه‌ڵ 29 هەزار و 200 بۆرد، لە 90 فیدەر کارکراوە، 1550 محاويله كارى تێدا كراوه، له 15 وێستگە کارکراوە، 1484 پێوه‌رى 3 فێز به‌ستراوه، 85000 پێوه‌رى 1 فێز به‌ستراوه”.
وتیشى: “تاوه‌كو ئێستا له 27 گەڕەکی سلێمانی کارکراوە و پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه کە ئەمانەن: بەکرەجۆ، ڕاپەڕین، خاک، قولەڕەیسی، سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار، گردهبڕاوهكه، شەکرەکە، گردی سەرچنار، فەرمانبەران، کانی کوردە، کانی سپیکە، سەروەری، زه‌رگه‌ته، زەرگەتەی کۆن، کەڵەکن، هەواری شار، تاڤگە، کۆسەی چەم، عواڵ، قلیاسان، کوردسات، شه‌هیدانى زه‌رگه‌ته، كارێزه‌وشك، به‌ختیارى، ڕزگارى، ئاشتى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: “ئەم پێوەرە گۆڕانکارییهكى گەورە و بنەڕەتییە لە سیستمی بەڕێوەبردنی کەرتی کارەبا لە کوردستان، چونکە چیتر بەشێوازی کۆن کەرتی کارەبا بەڕێوەنابرێت، ئه‌م سیستمە بە وردی چاودێری چۆنیەتی خەرجی کارەبا دەکات، ونبوون و بەهەدەردان ناهێڵێت هەروەها هەر کێشە و گرفتێک لە تۆڕی کارەبا هەبێت بە ئاسانی دەدۆزرێتەوە و چارەسەر دەکرێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



