
بەخشینی پلازمای خوێن
SNN- مەودا مستەفا
بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەولێر رایدەگەیەنێت، رۆژانە زیاتر لە 10 کەسی چاکبوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلازمای خوێن دەبەخشن، دەشڵێت،: “جێگەی خۆشحاڵییە کە لە شارەکانی دیکەوە پلازمای خوێن بە بانکی خوێنی هەولێر دەبەخشرێت”.
د. هونەر عومەر دڵپاك، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “ئەو کەسانەی کە رۆژانە سەردانی بانکی خوێن دەکەن بۆ بەخشینی پلازما تا چارەسەری تووشبووانی دیکەی کۆرۆنای پێبکرێت، بەراورد بە رابردوو ژمارەیان زیادیکردووە”.
وتیشی: داوا لەو كەسانە دەکەم کە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەراندوە با سەردانمان بكەن و پلازماكەیان ببەخشن، چونكە بەراستی خوای گەورە ئەو نیعمەتەی بەوانداوە کە دەتوانن لە رێگەی پلازمای لەشیانەوە ژیانی کەسی دیکە رزگاربکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا، د، هونەر باسی لەوەشکرد: “رۆژانە 150 بۆ 200 كەس سەردانمان دەكەن و خوێن دەبەخشن”.
ئەوەشی خستە ڕوو: “لە ماوەی رابردوو داخستنی رێگا دەرەکییەکان كاریگەری لەسەر هاتنی هاووڵاتییان بۆ سەنتەری خوێن هەبووە، بەڵام دواتر بە هاوكاری لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئەو كێشەیەمان چارەسەركردوە، ئێستا رۆژانە هاتنی هاووڵاییان بۆ بانكی خوێن هەولێر زیاتر دەبن، تەنانەت بۆ بەخشینی پلازما لە شارەكانی تریشەوە دێن كە ئەمە مایەی خۆشحاڵییە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



