دوو زریانی گەورە هەڕەشە دەکەن.. ئەمریکا لە چاوەڕوانیی دیاردەیەکی کەشناسیی دەگمەندایە

وێنەیەکی ئاسمانی ئەمریکا
SNN
دوو زریانی خولگەیی بەرەو کەناراوەکانی مەکسیک دێن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەپێی پێشبینی زانایان رەنگە بۆ رۆژی دووشەممە بگؤڕێن بۆ گەردەلوولێکی گەورە.
دوو زریانەکە لە یەک کاتدا لە یەک ناوچە دەدەن کە ئەوەش رووداو و پێشهاتێکی دەگمەنە روو بدات و پەکخستنێکی گەورەی ژیانی لێدەکەوێتەوە.
بنکەی نیشتمانیی بۆ پرسی زریانەکان دەڵێت: “کەنەراوەکانی مەکسیک پێشتر بە هیچ شێوەیەک دوو زریانی لە یەک کاتدا بەخۆوە نەبینیوە”.
دەشڵێت: “رووداوەکە لەیەکچوونێکی هەیە لەگەڵ ئەوەی ساڵی 1933دا کاتێک دوو زریان و باووبۆرانی گەورە باشووری ویلایەتی تەکساس و فلۆریداشی گرتەوە”.
بنکەکە رایگەیاندووە “گەردەلوولە خولگەییەکە کە ناوی (لورا)یە لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆیەکی خولگەیی دیکە پێکەوە یەکدەگرن و لەشێوەی زریانێکدا رۆژی دووشەممە لە هەریەک لە تەکساس و فلۆریدا دەدەن”.
شارەزایان دەڵێن “قورسە پێشبینی زیانەکانی ئەو زریانە بکرێت، بەڵام رەنگە دیاردەیەکی کەشناسیی دەگمەن روو بدات بە ناوی (کاریگەریی فوجیهارا) و لە رووگەیەکدا کە 1500 کم مەوداکەیەتی، یەکبگرن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



