لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەم مانگە، 22 هه‌زار كه‌س له كوردستانه‌وه كۆچیان بەرەو هەندەران کردووە

کۆچکردن
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران رایگەیاند :”له ئێستادا شه‌پۆلێكى دیكه‌ی كۆچكردن به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا سه‌رى هه‌ڵداوه و دۆخى سنووره‌كانیش له‌و په‌ڕى خراپیدایه و به‌شێك له وڵاتان مامه‌ڵه‌ى زۆر نه‌گونجا له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌كه‌ن”.
ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران به SNNى راگه‌یاند :”له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه و داواى مافى مانه‌وه‌یان له وڵاتانى رۆژئاوا كردووه، به‌هۆى داخستنى سنووره‌كان و ڤایرۆسى كۆرۆناوه كۆچكردن كه‌م بویه‌وه له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازار تاوه‌كو مانگى تهمموز به‌ڵام له ئێستادا كه خه‌ریكه ژیان ئاساى ده‌بێته‌وه له زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهان، دوباره شه‌پۆلی دیكه‌ى كۆچ ده‌ستى پێكردۆته‌وه”.
وتیشى “دۆخى كۆچبه‌ران زۆر خراپه ته‌واوى ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له كه‌ناراوه‌كانى یۆنان هێزێكى زۆرى ده‌ریاوانى جێگیر كراون رێگا ناده‌ن به كۆچبه‌ران بچنه نێو خاكى ئه‌و وڵاته‌وه له رێگاى وشكانیش به هه‌مان شێوه سنووره‌كان داخراون و هێزێكى زۆریشى لێ كۆ كراوه‌ته‌وه”.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد”له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا 27 كه‌س له رێگاى كۆچ كردن گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌رمى 15یان بێسه‌روشوێنه و 12شیان ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان، له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوشدا 416 كه‌س له‌و رێگایه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه كه ته‌رمى 245یان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان و 171 ته‌رمیشیان تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنه”.
سیروان بابان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند :”خراپى به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و نادادپهرهوهرى له هه‌رێمى كوردستان واى كرد ساڵ له دواى ساڵ دۆخى خه‌ڵك خراپتر ببێت وا بكات هاووڵاتییان به تایبه‌ت گه‌نجان كۆچ بكه‌ن و رێگاى هات و نه‌هات بگرنه‌به‌ر كه به‌داخه‌وه به‌پێى ئه‌و بهدوادچوونانهى كردومانە به‌ده‌یان كۆچبه‌رى كورد له نێو بهندینخانهكانى ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌بێ هۆ له زینداندا رزیون و دۆسیه‌كانیان له دادگا ناجوڵێنرێت، له سنوورهكانیشدا كۆچبه‌ران ژیانیان له‌وپه‌ڕى خراپیدایه كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى هه‌رێم كه نه‌یانتوانیوه ژیانى خه‌ڵك چاك بكه‌ن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



