
ئاڵای عێراق و کوردستان
SNN – مەودا مستەفا
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “لە دوو هەفتەی داهاتوودا وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکاتەوە”.
دارا ڕەشید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند: “ئەم رێککەوتنەی دواییمان کە لەگەڵ عێراق واژوو کراوە، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرکار دەبێت”.
وتیشی: “لەبەرئەوەی تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 ئامادەنەکرا، رێككەوتنەکەی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەک واژوو کراوە کە تەنيا بۆ ئەمساڵ بێت و لە ساڵی داهاتوودا پێویستمان بە رێککەوتنی دیکە دەبێت”.
دارا رەشید وتیشی: “ئەوەندە نییە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی لە ئەمریکا گەڕاوەتەوە، بۆیە رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم بچێتەوە بۆ بەغدا”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



