چاره‌نووسى به‌شێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى دوێنێ له هه‌ولێر ده‌ستگیركران نادیاره

هێزى ئاسایشى هه‌ولێر | فۆتۆ: Ksa-News
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
پاش ئه‌وه‌ى پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێره‌وه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى كه ویستیان له‌ناو بازاڕ خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن ده‌ستگیر كران، چاره‌نووسى به‌شێكیان به نادیارى ماوه‌ته‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر ده‌ستیانكرد به ده‌ستگیركردنى كۆمه‌ڵێك هاووڵاتى كه ویستیان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، كه ژماره‌یان زیاتر له 20 كه‌س بوو.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “به‌شێكى ئه‌و كه‌سانه‌ى دوێنێ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ده‌ستگیركران ئه‌مڕۆ ئازادكراون، به‌ڵام به‌شێكیان ئازادنه‌كراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان به نادیارى ماوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماده نین چاره‌نووسیان ئاشكرا بكه‌ن یان ئازادیان بكه‌ن”.
دوێنێ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بەرامبەر دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی 21٪ بەنیازبوون لەنێو پارکی شار لەناو بازاڕی شاری هەولێر گردبوونەوە ئەنجامبدەن، بەڵام بەبیانووی نەبوونی مۆڵه‌ت رێگریان لێ‌کرا و لە ئەنجامدا گردبوونەوەكه به‌ڕێوه‌نه‌چوو و ئه‌وانیش ده‌ستگیر كران.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



