
تۆماس تۆخێل
SNN Sport
لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رووبەرووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانە باڤاریەکە توانی یاریەکە 1-0 بباتەوەو نازناوەکە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بە دەست بهێنێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای شکستی یانەکەی بە یانەی بایرن میونخ و لە دەستدانی نازناوەکە تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان وتی:” یاریەکە وەک شەڕ وابوو،هەموو شتێکمان کرد لە یاریگادا، بەڵام هیچ گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکە نەهات،من شانازی بە شێوازی یاریکردن و دۆخی دەروونی یاریزانەکانمەوە دەکەم”.
دواتر وتی:” پێویستە دان بەوەدا بنێم کە بەخت رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە یاریەکە،شتەکان بەمشێوەیە رۆشتن، بە گۆڵێکی خاوێن دۆڕاین بەرامبەر بە بەهێزترین یانە لە ئێستادا، بەخت رۆڵێکی گرنگی هەبوو، دەمانتوانی یاریەکە ببەینەوە و یانەکەم دەیتوانی سەرەتا گۆڵ بکات چونکە ئەوان لە یاریگا هەموو شتێکیان پێشکەشکرد، هەبوونی نۆیەر لە گۆڵەکەدا رزگار کەر بوو، ئەو لێدانی سەرسوڕهێنەری گەڕاندەوە بە تایبەت لە گێمی یەکەم بەرامبەر بە نەیمار”.
لە کۆتایدا وتی:” من گرێبەستم لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان هەیە و هیچ شتێکی تر دەربارەی داهاتووم لە وەرزی نوێ نازانم”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



