لە دوای قسەکانی ترەمپ، رووسیا دۆزینەوەی دووەم ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند

SNN
وڵاتی رووسیا لە کارگەیەکی بەرهەمهێنای چەکی بایەلۆجی دووەم ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت کە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی یەکەم لەسەر جەستەی مرۆڤ کەمدەکاتەوەو خودی ڤاکسینە نوێکەش کاریگەری لەسەر کۆرۆنا دەبێت.
ئاژانسی ئینتەرفاکسی رووسی رایگەیاند: کارگەی چەکە بایەلۆجییەکە لە سیبریایەو لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمدا ڤاکسینی دووەمی رووسیا بەردەست دەبێت، کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی کاریگرەی لاوەکی ڤاکسنی یەکەم، کە رووسیا نزیکەی مانگێک پێش ئێستا دۆزینەوەکەی ئاشکرا کرد.
لەکاتی ئێستادا 57 خۆبەخش ئامادەییان بۆ بەکارهێنای ڤاکسینی دووەم دەربڕیوە، کە لە ماوەی 23 رۆژیدا چاودێری ورد دەکرێن و کاریگەری ڤاکسینە نوێکەیان لەسەر دەردەکەوێت، تەندروستیی رووسیا لەو بروایەدایە ئەم ڤاکسینە نوێێە زۆر لە ڤاکسینی یەکەم (SPUTNIK V) کاریگەرتربێت.
کارگەی چەکی بایەلۆجی رووسیا تا ئێستا 13 ڤاکسینی جیاوازی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهێناوەو سەرجەمیان لەسەر ئاژەڵان سەرکەوتووبوون و تەنیا تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ ماوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا رایگەیاند کە پلازمای کەسانی چاکبووەوە کاریگەری لەسەر نەخۆشانی کۆرۆنا هەیە، بەڵام ئەم قسەیەی ترەمپ کاریگەری نەبوو چونکە پلازمای خوێن چەندین مانگە لە وڵاتانی جیهان بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە کۆرۆنا تەندروستی خستوونەتە مەترسییەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



