
بۆری نەوتی
SNN
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند: لە چەند شوێنێکی هەولێر و دهۆک بۆری نەوت کونکراوە و چەند تۆمەتبارێكش دەستگیرکراون.
له نوسراوێكی فەرمیدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه :” لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له كه‌یسی كونكردنی بۆری نه‌وتی كوردستان كراوه و توانراوه چه‌ند شوێنێك له پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستنیشانبكرێت، چه‌ند تۆمه‌تبارێكیش له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه ده‌ستگیركراون و كه‌یسه‌كه‌یان له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌یه”.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و شوێنانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكراون بریتین له ناحیه‌ی قوشته‌په- گوندی دۆڵه‌به‌كره و له سنووری دیبه‌گه و گوندی نۆغه‌ران له نزیك گوێڕ.
هه‌روه‌ها له سنووری پارێزگای دهۆكیش، له قه‌زای سیمێل بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كونكراوه.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



