SNN
24ی ئاب، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ماستەرپلان و پڕۆژەی سلێمانی نوێ كە بە پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست ناسراوە، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و پلانەکانی شارەوانی سلێمانی بۆ خێراترکردنی جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی ئەو پڕۆژەیە تاوتوێ کرا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا پێداویستییەکانی جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆژەکە بە خێرایی دابین بکرێن و هەموو ئاسانکارییەکیش بكرێت بۆ ڕاییکردنی رێکارە یاسایی و دارایی و کارگێڕییەکان و خاوەنی ئەو زەوییانەش کە دەكەونە سنووری پڕۆژەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە.
قوباد تاڵەبانی داوای لە دامودەزگا حکومییەکان کرد هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ شارەوانی سلێمانی و لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکە بۆ ئەوەی قۆناغەکانی داهاتوو ئاسانتر و خێراتر جێبەجێ بکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم پڕۆژەیە ستراتیژییە و لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێمدایە بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم و جموجوڵی بازرگانی و پیشەسازی زیاتر دەکات و جگە لەوەش ژمارەیەكی زۆر هەلی کار دەڕەخسێنێت.
پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست چەند شارێکی نیشتەجێبوون و چەند کارگەیەک و ناوچەی پیشەسازی و گەنجینەکان و عەلوەی سلێمانی و چەند خوێندنگە و نەخۆشخانەیەكیش لەخۆدەگرێت و لەسەر رووبەری 22000 دۆنم دروستدەکرێت، ئامانجیش لێی رێکخستنەوەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی و رەخساندنی ژمارەیەکی زۆر هەلی کار و بەهێزکردنی بواری بازرگانی و لۆجستییە کە بە هاوبەشی لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



