
دهرمانڕێژكردنى مزگهوتێكى عێراق | فۆتۆت: AFP /Haidar Hamdani
SNN
دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “لە رۆژی 20ی مانگی ئەیلولی داهاتووەوە سەرجەم مزگەوتەکان لە عێراق دەکرێنەوە”.
لە بەیاننامەیەکدا دیوانی وەقفی سوننی لە عێراق رایگەیاندووە “بۆ مەبەستی دەستپێکردنەوە بە خواناسی و عیبادەت، بڕیاریان داوە بەشێوەیەکی هەمیشەیی مزگەوتەکان بکرێنەوە”.
دەشڵێت: “دیوان لە نووسراوێکی رەسمیدا داوای لە لیژنەی سەلامەتیی نیشتمانیی کردووە کە رۆژێک دیاری بکات بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان و ئەوانیش ئەو رۆژەیان داناوە”.
لە رۆژی 16ی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە دیوانی وەقفی سوننی بڕیاریدا هەموو مزگەوتەکان لە عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابخرێن.
لە ئێستادا کۆی ژمارەی تووشبووانی عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 204341 کەس، لەو ژمارەیە 6428 کەس گیانیان لەدەستداوە و 146409 کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



