
سۆران-عومەر
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: “پارتی دەیەوێت لەگەڵ پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان بە زۆرینە پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵبگیرێت.
رووپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئاماژەی بەوەكردووە پەرلەمانتار پارێزبەندی هەیە بەو پارێزبەندییە بەهیچ جۆرێك لەسەر سكاڵا مەدەنییەكان دادگای ناكرێت و سزا نادرێت، بەڵكو لەسەر سكاڵا جینائییەكانی وەك كوشتن و تاوانی ئابڕوو بەرانە ئەو كاتە دپارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار هەڵبگیرێت”.
ووتیشی: “خاڵێكی تر كە وا دەكات پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار هەڵبگیرێت ئەوەیە كە مافی خەڵكی لەسەر بێت و خەڵك سكاڵاكە دەهێننە پەرلەمان گەر پەرلەمان دەنگی لەسەر دا ئەو كاتە دەتواندرێت پارێزبەندیەكە هەڵدەگیرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بەو جۆرەی ئێستا كە هەوڵدەدرێت پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر كارێكی نایاساییەو پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە”.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
11 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
11 hours لهمهوپێش



