
رۆناڵدینیۆ و براکەی
SNN Sport
لە کۆتایدا براکەی رۆناڵدینیۆ و خودی یاریزانەکە لە لایەن بەرپرسانی وڵاتی پاراگواییەوە ئازاد کران، ئەمەش پاش ئەوەی بە پاسپۆرتی تەزویرەوە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو، کە ماوەی 6 مانگە دەستبەسەرن.
ئەمڕۆ دادگای وڵاتی پاراگوایی بڕیاریدا رۆناڵدینیۆ بە پێدانی بڕی 90 هەزار دۆلار بە ناوەندێکی تەندروستی و کاری کۆمەڵایەتی، هەروەها براکەی بڕی 110 هەزار دۆلاری بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان داوە، ئەمەش وەک بەشێک لە راستکردنەوەی ئەو هەڵەیەی کە ئەوان چوونە ناو ئەو وڵاتە بە پاسپۆرتی ساختە.
رۆناڵدینیۆ و براکەی لە 6ی ئازاری رابردوو بە پاسپۆرتی ساختەوە سەردانی وڵاتی پاراگواییان کردوو دواتر لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران و ماوەی مانگێک لە بەندینخانە بوون، دواتر سزاکەیان سووک کرا و بە کەفالەت بۆ هۆتێلێک گوازرانەوە، ئەمەش لەسەر داوای چەند بەرپرسێکی وڵاتی بەرازیل.
ئەمڕۆ هەردووکیان ئازاد کران و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



