
کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە هەرێمی کوردستان
SNN
لەسەر داوای ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دادگایەکی باڵای شاری بەغدا تازەکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی پەیوەندی راگرت.
محەمەد شویاع سودانی لە تویتێکیدا نووسیوێتی: “دادگای بەرایی کەرتی کەرخ ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانێکی دەرکرد بەوەی نابێت مۆڵەتی تازەکردنەوەی رێگەپێدان بۆ کۆمپانیاکانی مۆبایل بدرێت”.
کۆمپانیاکان هەریەک لە (ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم و زەین)ن و ماوەی چەند ساڵێکە خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفۆنی و ئینتەرنێت پێشکەشی هاووڵاتییان دەکەن.
سودانی دەڵێت: “فەرمانەکە لەسەر داوای ئەو بووە، کە رۆژی 1ی ئەم مانگە بەرزیکردۆتەوە و داوایکردووە تا کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ئەو کۆمپانیایانە چارەسەر نەکرێت، مۆڵەتی کارکردنیان نوێ نەکرێتەوە.
رۆژی 1ی ئەم مانگە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پاساوی ئەوەی کە کاری کۆمپانیاکانی پەیوەندی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتی نییە، ئیمزایان کۆکردەوە.
ئەحمەد مەشهەدانی لە هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان وتی: “باشتر وایە حکومەت مۆڵەتی کارکردن بۆ کۆمپانیاکانی مۆبایل تازە نەکاتەوە، تا ئەو قەرزەی کەوتۆتە سەر شانیان بیدەنەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشیکردەوە “کە تازەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن دەبێتە بەربەست لە بەردەم دروستکردن و دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی بۆ مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



