
كۆبوونهوهى بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لهگهڵ فەرماندەی لیواکانی ھێزی حەفتا | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ سێشهممه بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندەی لیواکانی ھێزی حەفتا کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و عەبدوڵا کانی بەردی، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە ئامادەیبوون.
مستەفا چاوڕەش فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا، روونکردنەوەیدا لەسەر پەیکەری ھێزەکانی حەفتا و جهختیكردهوه لە ئەرک و بەرپرسیارێتییان بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان.
لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی ، باسی لەھەنگاوەکانی رێکخستنەوە و مەشقپێکردن و گەشەپێدانی یەکە سەربازییەکان کرد و بەرچاوڕوونیدا، لەبارەی یەکخستنەوەی ھێزەکان و ھێڵە گشتییەکانی پێشخستنی توانا سەربازی و مرۆییەکانی روونکردەوە و رایگەیاند ھێزی پێشمەرگە ئەبێت لەڕووی زانستی سەربازییەوە رابھێنرێنەوە و پەیکەری سەربازیش لەئاست پێشکەوتن و توانا سەربازییەکانی ئەمڕۆدا بێت بۆ ئەوەش بنەماکانی دیاریکرد.
لە بەرامبەر رۆڵی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و قوربانیدان و خۆین بەخشینیان بۆ ئارامی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ئەرک و بەرپرسیارێتیانی کرد و وتی: رۆڵی جوامێرانەتان لە سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی وایکردووە شانازی بە پێشمەرگەی کوردستانەوە بکەین و سەرباری ھەموو ھەوڵەکانمان بۆ رێکخستنەوەتان ، لەخەمی باشترکردنی ژیانی پێشمەرگەداین و ئەم ھەنگاوەش یەکێک دەبێت لەئەولەویەتی کارەکانمان ئەمەش منەت نییە بەڵکو ئەرکمانە خزمەتتان بکەین.
ھاوسەرۆکی یەکێتی، ھێزی پێشمەرگەشی راسپارد وەک ھەمیشە لەخزمەتی ئارامی کوردستانەکەیاندا بن و ھەرئەرکێکیان پێبسپێردرێت کە لەبەرژەوەندی گشتی بێت جێبەجێیبکەن.
سەبارەت بەدۆخی سیاسی و ئەمنی و سەربازی ناوچەکە و پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان بافڵ تاڵهبانى ھەڵوەستەی کرد و بەگرنگییەوە خوێندنەوەی بۆ ھاوکێشەکان کردو بڕیار و سیاسەتی یەکێتی لەو رووەوە خستەڕوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



