قوباد تاڵەبانی: تاوتوێى پرۆژهیهكمان كرد كه سیمایەکی جوانی هونەری بە شارە حەیاتەكە دەبەخشێت
SNN
جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم رایگهیاند: لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان كارەكانی پرۆژەی کارگەی کلتوری سلێمانیمان تاوتوێ كرد، دهشڵێت: “بڕیارماندا پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی داهاتووی پرۆژەکە”.
كهمێك لهمهوبهر قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم رایگهیاند: “لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان كارەكانی پرۆژەی کارگەی کلتوری سلێمانیمان تاوتوێ كرد”.
وتیشى: “بڕیارماندا پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنی قۆناغەکانی داهاتووی پرۆژەکە کە هەنگاوێكی گرنگی ستراتیژی کلتورییە و پێویستییەکی گرنگە بۆ سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری جگە لەوەش سیمایەکی جوانی هونەری بە شارە حەیاتەكە دەبەخشێت و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار دەڕەخسێنێت”.
تاوتوێكردنى ئهم پرۆژیه له كاتێكدایه دوێنێ دووشهممه 24ی ئاب، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ماستەرپلان و پرۆژەی سلێمانی نوێ كە بە پرۆژەی سلێمانی بیست بیست ناسراوە، کۆبووەوە و رایگهیاند: داوامان لە دامودەزگا حکومییەکان کرد هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ شارەوانی سلێمانی و لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەکە بۆ ئەوەی قۆناغەکانی داهاتوو ئاسانتر و خێراتر جێبەجێ بکرێن.
هاوكات رۆژى یهكشهممه 23ى ئاب، قوباد تاڵهبانى لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پرۆژەی گەشتیاری دوكان-ی کرد، کە پرۆژەیەکی گەشتیاری ستراتیژییە و دەكەوێتە قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و رایگهیاند: “پرۆژەی گەشتیاری دوكان ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کار دەڕەخسێنێت و دەبێتە ھۆی گەشەكردنی کەرتی گەشتوگوزار و دواتر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی داراییمان، ئێمە لە حكومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە گرنگە سەرپێبخەین کە لەلایەک سوودی راستەوخۆی بۆ هاووڵاتییان دەبێت و لەلایەکی تریش دەبێتە ئامرازێک بۆ گەشەکردن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان”.

كۆبوونهوهى جێگرى سهرۆكى حكومهت و وهزیرى رۆشنبیرى
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



