
بینای سەرۆکایەی شارەوانی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات، لیژنەی تایبەتیان لە سەرۆكایەتی شارەوانی پێكهێناوە بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكانی سووتانی بینای شارەوانی هەڵەبجە، دەشڵێت: “زیاد لە 80 ملیۆن دینار زیانیان پێگەیشتووە”.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە، بە SNN ی ڕاگەیاند: دوابەدوای ئەو هێرشەی كرایە سەر بینای شارەوانی هەڵەبجە بەشی هونەری و بەشەكانی دیكەی شارەوانیمان ڕاسپاردووە بۆ دیاریكردنی ئو شوێنانەی زیانیان بەركەوتووە و خەمڵاندنی زیانە مادییەكان، ئەوەشی تا ئێستا ڕوونە لەبەرچاومان ئەوەیە كە زیاد لە 80 ملیۆن دینار زیانمان بەركەوتووە بە دڵنیاییشەوە زیانەكان لەوە زیاترن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوابەدوای كۆتایی هاتن بە خەمڵاندنی زیانەكانمان دواتر بە نوسراوێك زیانەكان ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی دەكەین بۆ ئەوەی لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ئەو بڕە پارەیەمان بۆ خەرجبكرێتەوە كە بەهۆی خۆپیشاندەرانی چەند شەوی رابردووەوە زیانمان بەركەوت و ئێمەش بتوانین جارێكی دیكە دەست بەدەوامی ئاسایی بكەینەوە.
سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە داواكاری گشتی لە لایەن بەشی یاساییمانەوە سكاڵامان تۆماركردووە، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هاتوون ئەو گرتە ڤیدیۆییانەیان بردووە كە لەڕێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە تۆماركراون بۆ ئەوەی ئەو كەس و لایەنانە بدۆزنەوە دەستیان لەو هێرشە ناڕەوایەدا هەبوو كە شەوی 22ی ئەم مانگە كرایە سەر شارەوانی هەڵەبجە و سەرجەم دۆسیەكانی تایبەت بە موڵك و ماڵی هاووڵاتییان سووتێندران.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



