رۆحانی: ئەمریکا وای لێهاتووە رۆژانە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا تووشی شکست دێت

حەسەن رۆحانی
SNN
سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وای لێهاتووە رۆژانە تووشی شکست و دۆڕان دێت لە ئەنجومەنی ئاسایشدا”.
حەسەن رۆحانی لەمیانی لێدوانێکی رۆژانەیدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “ئەو شکستەی رۆژانە تووشی ئەمریکا دەبێت، هۆکارەکەی بەرهەڵستکاریی نەتەوەی ئێرانە دژی واشنتن”.
وتیشی: “پێداگریی دپلۆماتکارەکانمان وایکردووە ئەمریکیییەکان لە ئەنجومانی ئاسایش تووشی شکست ببن”.
قسەکانی رۆحانی دوای ئەوە هات کە دیان جانی نوێنەری ئەندەنوسیا و سەرۆکی خولی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایش وتی: “ئەو پێشنیازەی ئەمریکییەکان کردوویانە بۆ دووبارە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا سەر ناگرێت”.
لە کۆی 15 دەوڵەت کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن، 13 یان رەتیان کردەوە دەنگ دژی ئێران بدەن و تەنها ئەمریکا و کۆماری دۆمنیکان لە بەرژەوەندی پێشنیازەکە دەنگیان دا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



