
وێنهى شوێنێكى كهرهنتین كردنى گومانلێكراوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا
شهوى رابردوو سێشەممە 5ی ئایار، سەرجەم کەسانی کەرەنتینەکراو لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین رەوانەی ماڵەوە کرانەوە و کەرەنتینەکان چۆڵکران.
تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستيی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “لە کەرەنتینەکانی ڕانیە و قەڵادزێ 26 کەس کەرەنتین کرابوون، ئەوانیش زۆرینەیان ئەو کەسانە بوون کە لە دەرەوەی وڵات گەڕابوونەوە و دوای گەڕانەوەشیان سەرجەمیان دوو جار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە”.
وتیشی: “دوای تەواوبوونی ماوەی کەرەنتینەکەیان و نێگەتڤ بوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان سەرجەم ئەو 26 کەسە رەوانەی ماڵەوە کرانهوە، لە ئێستادا هیچ کەسێک لە کەرەنتینەکانی ڕانیە و قەڵادزێ بوونی نەماوە”.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستيی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “لەماوەی یەک مانگی رابردوودا زیاتر لە 50 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتیانە ئەنجامدراوە کە لە دەرەوەی وڵات گەڕابوونەوە و سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ دەرچوون”.
More News
-
دابهشكردنی مووچهی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا تهواو نهبووه
2 hours لهمهوپێش -
ئەكسیۆس: ترەمپ لەم کاتەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران ئەنجام دەدات
3 hours لهمهوپێش -
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دابهشكردنی مووچهی مانگی 10 له عێراق تاوەکو ئێستا تهواو نهبووه
2 hours لهمهوپێش -
ئەكسیۆس: ترەمپ لەم کاتەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران ئەنجام دەدات
3 hours لهمهوپێش



