
سەرۆکی فەڕەنسا
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند “هەفتەی داهاتوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە کۆدەبێتەوە”.
ئاژانسی هەواڵی میهر ئاشکرایکردووە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی ئەوەی کردووە سەرۆکی فەڕەنسا بەسەردانێک دێتە عێراق و لەسەر کێشە هەنووکەییەکان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆبوونەوەی دەبێت.
هاتنی سەرۆکی فەڕەنسا لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئێران و ئەمریکا و ئوردونی کردبوو.
مستەفا کازمی، سهرۆكوهزیرانى عێراق دوێنێ سێشەممە گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردون بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵی لەگەڵ شای ئوردون، شا عەبدوڵای دووەم و سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی.
چاوەڕێشدەکرێت مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پاش ئەوەی سەردانەکەی بۆ ریاز دواخرا بەهۆی نەخۆشکەوتنی شا سەلمانەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بچێتە عەرەبستانی سعودییە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



