وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تاقیگەیەکی کۆرۆنا
SNN
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و تێیدا 463 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 14 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 349 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
هەر لە ئامارەکەی هەرێمدا هاتووە، کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 26 هەزار و 392 کەس، لەو ژمارەیە 963 کەس گیانیان لەدەستداوە و 15هەزار و 843 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
سەبارەت بە ئاماری مردن ئەمڕۆ هەشت کەس لە هەولێر، پێنج کەس لە سلێمانی، یەک کەسیش لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها 264 تووشبوو لە هەولێر، 61 تووشبوو لە سلێمانی، 24 تووشبوو لە گەرمیان، 90 تووشبوو لە دهۆک، 24 تووشبوو لە هەڵەبجە تۆمارکراون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



