
وێنەی زیانەکان بەهۆی لافاوەوە لە ئەفغانستان
SNN
لافاو و باو و بۆران لە شاری کابوڵ-ی پایتەختی ئەفغانستان سەدان ماڵ وێران دەکات و 46 کەسیش دەکوژێت، تائێستاش قوربانی لەژێر داروپەردووە رووخاوەکاندا ماون و رزگار نەکراون.
دەسەڵاتدارانی شاری کابوڵ دەڵێن: “تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە و رزگار کردنی قوربانیانی باراناو و لافاوەکە کا بەدرێژایی شەوی رابردوو بەردەوام بووە”.
لافاوەکە زیاتر ناوچەی شاریکاری پایتەختی ویلایەتی باروانی گرتۆتەوە لە باکووری شاری کابوڵ و دانیشتوانە زەرەرمەندەکە داوای بەهاناوەچوونی زیاتر دەکەن.
وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانستان رایگەیاندووە “زیاتر لە 46 کەس بەهۆی ئەو لافاوەوە گیانیانلەدەستداوە و نزیکەی 100 کەسیش بریندار بوون”.
لای خۆیەوە وەحیدە شاهکار وتەبێژی پارێزگای کابوڵ وتی: “ژمارەی قوربانیان لە بەرزبوونەوەدان و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر لە 500 ماڵ رووخاون”.
پێشتریش و هەر لەم مانگەد 16 کەس گیانیان لەدەستدا کە 15 یان منداڵ بوون کاتێک گەردەلوول و باراناو دەیان ماڵی کاول کرد لە گوندێکی نزیک ویلایەتی نەنگرهار لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



