
سهرۆكى ئهمریكا و سهرۆكى چین | فۆتۆ: GETTY IMAGES
SNN
حکومەتی واشنتن رایگەیاند، سزایان بەسەر 24 کۆمپانیا حکومی و کەسایەتی دامەزراوەکانی کۆماری چیندا سەپاندوە کە لەڕێگای گروپ و کۆمپانیاکانی دیکەی سەربەخۆیانەوە رۆڵیان هەبووە لەدروستکردنی دورگەی دەستکرد لەئاوەکانی جێناکۆک لەدەریای باشووری چین.
ههروهها بەگوێرەی ههواڵهكانی میدیاکانی ئهمڕۆی ئەمریکا، ئەو هەنگاوە دواین هەوڵەکانی واشنتنە بۆ دروستکردنی فشار لەسەر پەکین بەهۆی کۆکردنەوەی هێزی سەربازی وڵاتەکەی لەناوچە جێناکۆکەکانی دەریای باشووری چین کە لەلایەن چەندین وڵاتەوە ململانێی لەسەر دەکرێت.
له بارهی دروستکردنی دورگەی ناسروشتی و لەناوچە جێناکۆکەکان مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: لەساڵی 2013-ەوە کۆماری چین کۆمپانیا حکومییەکانی خۆی بەکارهێناوە بۆ هەڵکۆڵین و کۆنترۆڵکردنی زیاتر لە سێ هەزار دۆنم لەناوچە ئاوییە ناکۆکی لەسەرەکان، بەوهۆیەشەوە ئارامی ناوچەکەیان تێکداوە و کارەساتی گەورەی مرۆییان دروستکردوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



