لە گه‌رمیان 45 پڕۆژه په‌كیكه‌وتووه و پێشینه نادرێته به‌ڵێنده‌ره‌كانیان

پرۆژە وەستاوەکانی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بەڵێندەرانی گه‌رمیان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان بگه‌یه‌ندرێته حكومه‌تى هه‌رێم و پێشینه‌كانیان بۆ سه‌رف بكه‌ن، به‌وته‌ى یه‌كێك له‌و به‌ڵێنده‌رانه له گه‌رمیان 45 پڕۆژه راگیراوه.
به‌رزان وه‌لى یه‌كێك له به‌ڵێنده‌ره‌كان به SNNى راگه‌یاند: له بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگا له ساڵى 2013 بڕى 600 ملیۆن دۆلار بۆ سنوورى گه‌رمیان ته‌رخانكراوه له‌و بودجه‌یه 45 پڕۆژه له گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستىپێكرد، به‌ڵام له ساڵى 2014ه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ پێشنییهكى بۆ سه‌رف نه‌كردوون و بهوهۆیهوشهوه پڕۆژه‌كان ڕاگیراون.
وتیشى، “به‌ڵێنده‌ره‌كان مافخوراوبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پاره‌ى خۆشیان سه‌رف كردووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم پێشینه‌یان پێنادات و هاوكات ئاماده‌ش نییه پاره‌كه‌یان بخاته سه‌ر ئهژمارهكهیان، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانیان لێوهرناگرنهوه و چه‌كه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وتوون و له ماوه‌ى شه‌ش ساڵى راِبردوودا له كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌كه‌وێته لاى حكومه‌ت به‌شێكى كه‌مى پێداونه‌ته‌وه”.
به‌رزان وه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا “بۆ گه‌یاندنى داواكانیان سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیان كردووه و ئه‌وانیش پشتگیریان له داواكارییه‌كانیان كردووه و داواش ده‌كه‌ین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بێنه‌ده‌نگ وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه”.
یونس ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: پشتگیرى له داواى ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه ده‌كه‌ین، چونكه به‌هۆى پێنه‌دانى پێشینهكانیانهوه له لایه‌ن مافكهوتهكانیان وه‌رنه‌گرتووه هاوكات پڕۆژه‌كانیش په‌كیان كه‌وتووه.
وتیشى، “پێشتر هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێشینه‌كانیان بۆ سه‌رف بكرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بوون بۆیه دووباره داوا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ین داواكارى به‌ڵێنده‌ره‌كان جێبه‌جێ بكات مافى خۆیان پێبدرێت، چونكه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان ده‌ستیانكردووه به ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژانه ئێستا له بارودۆخێكى دارایى زۆر خراپدان. هاوكات راگرتنى ئه‌و پڕۆژانه زیانى زۆرى داوه له پلانه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



