نه‌خۆشانى تالاسیمیاى گه‌رمیان چیتر پێویستیان به سلێمانى نابێت

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ته‌ندروستیى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت گرفته‌كانى به‌رده‌م نه‌خۆشانى تالاسیمیا چاره‌سه‌ر كراوه و له‌مه‌ودوا پێویست به‌وه ناكات سه‌ردانى سلێمانى بكه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و کەمبوونەوەی دەوام ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەری بۆ نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە گەرمیان كێشه‌ى تێكه‌وت کە مانگانە دەچووینە سلێمانی بۆ چارەسەر.
وتیشى، “تەندروستیی گەرمیان دواى پەیوەندیكردن بە وەزارەتەوە، توانی بە رەزامەندی وەزیری تەندروستی کێشەکە چارەسەر بکات بەشێوەیەک پرۆسەکە لە بری سلێمانی ئیتر لە کەلار ئەنجامبدرێت بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ستاون به گواستنەوەی پزیشکێکی پسپۆڕی خوێن و ھیماتۆلۆجی بۆ تەندروستی گەرمیان بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی چارەسەریەکە”.
باسیشى له‌وه‌كرد، “لە رۆژی یەکشەممهى داهاتووه‌وه رێکارەکانی کڕینی ئامێری تایبەتمەند بە پرۆسەی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا دەستپێدەکرێت و لە نزیکترین کاتدا دابین دەکرێت لەگەڵ شوێنی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکە بۆ نەخۆشەکانی سنوورەکە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



