
میسی و بارتۆمیۆ
SNN Sport
بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، هەوڵێستێکی یەکلاکەرەوە دەنوێنێت و دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت میسی لە یانەکەی بهێڵێتەوە.
دوای ئەوەی میسی بە برۆ فاکسێک یانەکەی ئاگادارکردەوە و دەیەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و ئەوەشی بە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە، ئێستا دەیەوێت یەکلاکەرەوە بێت.
لە نوێترین زانیاری لەسەر مانەوەی میسی لە بەرشەلۆنە، بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی میسی بە مانەوە رازی بکات، ئەو سەرۆکە دەیەوێت لەگەڵ میسی کۆببێتەوەو رازی بکات بە مانەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە، بارتۆمیۆ نەخێر بۆ فرۆشتنی میسی دەکات، ئەو بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات، دەیەوێت میسی بە مانەوە رازی بکات،ئەو لە بڕیاری مانەوەی میسی پەشیمان نابێتەوە و لێی ناکشێتەوە، میسیش دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کۆببێتەوە و بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی بە گرێبەستی نێوانیان بهێنێت، بەڵام بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە دوو ئامانجی لە فرۆشتنی میسی هەیە، یان دەبێت برە پارەیەکی زۆری لە فرۆشتنی دەستبکەوێت، یان بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبێت.
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا، نزیکترین یانە لە ئەستێرەکەی تانگۆوە، یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزییە، ئەو یانەیە قسەی لەگەڵ میسی کردووە و دەیەوێت بۆ 3 ساڵی داهاتوو یارییان بۆ بکات.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



