
SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازی لە فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگريی فەرەنسا کرد.
بارلی لە سەردانەکەيدا بۆ عێراق چاوی بە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەوێت، نووسینگەى راگەیاندنی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بە سەردانەکەی فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگريی فەرەنسا دەکات کە لەلایەن مستەفا کازمییەوە لە بەغدا پێشوازی لێکراوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەردانەکەی بارلی بۆ عێراق جەختی لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و ئازادی گەلەکەی کردووە.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەی کازمی و بارلیدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە توانای وڵاتانی هاوپەیمان زیاتربکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە عێراق کە بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاشتی عێراق و ناوچەکە.
هەروەها لە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگريی فەرەنسا لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاماژە بەوەکرا، کە گرنگە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا بکرێت، بەمەبەستی وەدەستهێنانی ئاشتی و سەربەخۆی لە ناوچەکەدا، لای خۆشییەوە فلۆرانس بارلی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری خاکی عێراق و پاراستنی ئەمنیەتی وڵاتەکەی بۆ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتکردەوە، لەگەڵ راگرتنی دەستدرێژییەکانی وڵاتی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بەزووترین کات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



