
کێڵگەی نەوتی عومەر
SNN
سایتی INNـی بەریتانی کە تایبەتە بە بواری وەبەرهێنان، ئاشکرای کرد کە عێراق پلەی شەشەمی گرتووە لە ڕیزبەندی گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، جگە لەوەی کە پێنجەم وڵاتە لەڕووی خاوەندارێتی یەدەگی نەوتی خاو.
سایتەکە لە راپۆرتەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو: بە بەرهەمهێنانی 4,700,000 بەرمیل لە رۆژێکدا، عێراق وەك شەشەم وڵات لەڕووی زۆری بەرهەمهێنانی نەوت لەساڵی 2019 دیاریکراوە، لەکاتێکدا ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدا هاتووە و دواتریش هەریەك لە وڵاتانی سعودیە، ڕوسیا، کەنەدا و چین دێن.
هەر بەپێی راپۆڕتەکە، عێراق توانیویەتی لەساڵی 2017ـدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی زیاد بکات. لە ساڵی 2018ـشدا بەرهەمهێنانی نەوتی گەیاندە 4,616,000 بەرمیل لە رۆژێکدا، بەمەش شوێنی وڵاتی ئێرانی گرتەوە و هاتە پلەی شەشەم لەنێو گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا، لەساڵی 2019ـشدا بەرهەمی نەوتیی بۆ 4,700,000 بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبوویەوە.
سایتەکە راشیگەیاندووە کە عێراق لەڕووی زۆرترین بڕی یەدەگی نەوتی خاوەوە لە پلەی پێنجەمدا دێت لەسەر ئاستی جیهاندا و بڕی یەدەگی نەوتەکەی 144 ملیار بەرمیلە، کە ئەو بڕەش دەکاتە 18%ـی کۆی یەدەگی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و 9%ـی کۆی یەدەگی تەواوی جیهانیش.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



