فڕۆکە تورکییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە یۆنانییەکاندا شکستیانهێنا

ئاوەکانی تورکیاو یۆنان
SNN
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نەیانتوانی رووبەڕووی فڕۆکە یۆنانییەکان ببنەوە کە بەشداری مانۆڕێکیان کرد لەسەر ئاسمانی دەریای سپیی ناوەڕاست.
ئەم پێشهاتە نوێیانە لەکاتێکدایە کە تورکیا و یۆنان لەسەر سنوور و بەزاندنی هێڵی ئاویی یەکدی ماوەیەکە پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزیی بەخۆوە بینیوە.
میدیاکانی یۆنان ئاشکرایانکردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نەیانتوانیوە نزیکی هاوتا یۆنانییەکانیان ببنەوە و شکستیانهێناوە لە بەربەرەکانێ کردنیان.
لایەنی تورکیش ئاشکرایکردووە “رۆژانی 1 و 2ی مانگی داهاتوو لە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەند دەست دەکات بە ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی بە چەک و تفاقی راستەقینە و زیندوو”.
حکومەتی تورکیا رایگەیاند کە ماوەی مانەوەی کاشتی کنە و پشکنینی لە ئاوی ناوەڕاست درێژ کردۆتەوە و 8 فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 و ژمارەیەک بەلەمی سەربازیش رۆژانە پاسەوانیی دەکەن.
پێشتر پاریس رایگەیاندبوو، بەھۆی پڕۆسەکانی كنە و پشكنینیی توركیا بۆ غازی شل، فهرهنسا دوو فڕۆكەی رافال لەگەڵ كەشتی “لافایت” لە چواچێوەی پلانێكدا بۆ بەھێزكردنی پێگهی سەبازیی خۆی رهوانهی رۆژههڵاتی دهریای ناوهڕاست دهكات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



