
موشەکی کاتیۆشا
SNN
ئەمڕۆ هەینى شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند: سێ مووشەکى کاتیۆشا لە ناوچەى سەوز کەوتوونەتە خوارەوە و ئاشکراشیکرد: هیچ زیانێکى گیانیان نەبووە.
لە بەیاننامەیەکدا کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە لەبارەى وردەکارى هێرشەکەوە شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق روونیکردووەتەوە، “سێ مووشەکى کاتیۆشا لە سێ ناوچەى جیاواز کە ناوچەى تاڕادەیەک چۆڵبوون و هیچ دامەزراوەیەکى فەرمیان تێدا نەبووە لە ناوچەى سەوز لە بەغدا کەوتوونەتەخوارەوە، هیچ زیانێکى گیانیان نەبووە”.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەبارەى سەرچاوەى مووشەکەکانەوە ئاشکرایکردووە، “لە ناوچەى (البیجیەى غەربى) یەوە ئاراستەى ناوچەى سەوز کراون”.
ماوەى زیاتر لە شەش مانگە ناوبەناو لە سەرچاوەى جیاوازەوە مووشەک ئاراستەى ناوچەى سەوز دەکرێن، پێشتریش چەند جارێک ئەو مووشەکانە ئاراستەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کراون لەو ناوچەیە و تەنانەن چەند جارێک زەنگى ئاگادارکردنەوەى ئەو باڵیۆزخانەیە لێیداوە، بە هەمان هۆکاريش سیستمى دژە مووشەکى لە باڵیۆزخانەکە جێگیر کراوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



