پاش 8 ساڵ، نەخۆشى سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە دەکات

سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن | فۆتۆ: AFP VIA GETTY IMAGES
SNN
ئەمڕۆ هەینى میدیاکانى ژاپۆن بڵاویانکردەوە، سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن بە هۆکارى تەندروستى دەستلەکارکێشانەوەى خۆى پێشکەش کردووە.
ماوەى چەند رۆژێکە شینزۆ ئابى، سەرۆکوەزیرانى ژاپۆن نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشى کابینەکەى کردووە بەهۆى ناجێگیرى بارى تەندروستییەوە لە ئەنجامى تووشبوونى بە نەخۆشى (ulcerative colitis) کە نەخۆشییەکە لە قۆڵۆندا و بەهۆى هەوکردنەوە کێشە بۆ قۆڵۆن دروستدەکات، ماوەى چەند ساڵێکە ئابى بەدەستییەوە دەناڵێنێت و بە وتەى تیمەکەى، “ماوەیەکە دۆخى تەندروستى بەرەو ناجێگرى زیاتر دەڕوات”.
پێگەى فەرمى حکومەتى ژاپۆن هەواڵەکەى پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت: “سەرۆکوەزیران نایەوێت دۆخى تەندروستى کاریگەرى لەسەر کابینەکەى بکات و ببێتە هۆکارى خراپ بەڕێوەچوونى کارەكان لەبەر ئەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە”.
شینزۆ ئابى تەمەنى 65 ساڵە، لە ساڵى 2012ەوە پۆستى سەرۆکى پارتى ئازادى دیموکراتى و سەرۆکوەزیرانى ژاپۆنى وەرگرتووە، پێشتر سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران بووە، تاکە سەرۆکوەزیرانە لە مێژووى ژاپۆندا کە توانیبێتى ئەو ماوە دوورودرێژە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



