
میسی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و دەیەوێت فرۆشتنی میسی رەتبکاتەوە، ئەمەش پاش زیادبوونی دەنگۆی چوونی ئەو یاریزانە لە هەموو جیهاندا.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی پیدریرۆڵ لە (El Chiringuito TV) بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا پلان بۆ ئەوە دادەنێت بەیاننامەیەک بڵاوبکاتەوە و بە فەرمی فرۆشتنی میسی رەتبکاتەوە، کە دەیەوێت لە بەیاننامەکدا بنوسێت” میسی بۆ فرۆشتن نییە”.
ئەمە لە کاتێکدایە میسی پێشتر یانەکەی لە رۆشتن ئاگادارکردووەتەوە و ئەو یاریزانە قسەی لەگەڵ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی کردووە، دەیەوێت بۆ ئەو یانەیە یاری بکات و گرێبەستێکی 3 ساڵە لەگەڵ سیتیزن واژۆ بکات.
میسی لە ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو یاریزانە داوای لە یانەکە کردووە بە 100 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام تا ئێستا بەرشەلۆنە بەم داوایە رازی نەبووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو، خۆرخێ میسی باوکی ئەستێرەکە سەردانی بەرشەلۆنە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە هەموو شتێک یەکلایی بکاتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



