“لەبەر ئەوەى بە کوردى قسە دەکەیت ئامادەنین داواکارییەکەت وەربگرین”

لۆگۆى کۆمپانیاى تورک تیلیکۆم | فۆتۆ: Btgunlugu
SNN
کۆمپانیایەکى مۆبایل بەناوى (تورک تیلیکۆم) رەتیدەکاتەوە داواکارى ژنێکى بەتەمەن وەربگرێت لەبەر ئەوەى تەنیا بە زمانى کوردى قسە دەکات و نازانێت بە توركى یان عەرەبى قسە بکات.
فەوزییە بەشاران ژنێکى تەمەن 56 ساڵە و دانیشتووى شارى باتمانە لە باکوورى کوردستان، بە مەبەستى هاوکاریکردنى لە کێشەیەکى مۆبایلەکەیدا پەیوەندى بەو کۆمپانیایەوە دەکات کە خاوەنى هێڵى تەلەفۆنەکەیەتى، بۆ ئەوەى هاوکارى بکەن داواى لێدەکرێت بە زمانى تورکى یان عەرەبى قسەبکات، بەڵام لەبەر ئەوەى ئەو زمانى تورکى نازانێت، لەلایەن کارمەندى بەشى پەیوەندییەکانەوە داواکارییەکەى رەتدەکرێتەوە.
عوسمان بەشاران کوڕى فەوزییە لەبارەى چیرۆکەکەوە دەڵێت: “لە بەرئەوەى ئێمە زمانى تورکى نازانین کۆمپانیاکە رەتیکردەوە یارمەتیمان بدات، رۆژى دواتر داواى هاوکاریمان لە ئامۆزایەکم کرد، ئەویش پەیوەندى بە بەشى راژەى بەشداربووانەوە کرد و بە دایکمى وت: وشەکان لەدواى ئەوەوە بە زمانى تورکى دووبارە بکاتەوە، بەڵام دووبارە کۆمپانیاکە رازى نەبوو هاوکاریمان بکات، وتیان: ئەبێت خۆى زمان بزانێت، ئەمەش گەورەترین خراپەیە کە بەرامبەر ئێمە کراوە وەک کوردێک”.
کۆمپانیاى تورک تیلیکۆم کۆنترین کۆمپانیاى پەیوەندییەکانە لە تورکیا و حکومەتى ئەو وڵاتە خاوەنى 30٪ى پشکەکانییەتى.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



